كوردستان
شێعری: مامۆستا حه‌مدی
ئه‌ى وه‌ته‌ن رِۆم و عه‌جه‌م مشتاقى كوردستانته
ئیفتیخارى میلله‌تى كورد شه‌وكه‌تى عنوانته
بهستهسهر به‌رزى ئێواران و سبه‌ینان مانگ و رِۆژ
وه‌ك نیشانى ئیفتیخارى سنگ و نه‌جمه‌ى شانته
به‌رق ئه‌داو ئه‌رژێ وه‌ك ئه‌مواجى گه‌وهه‌ر چهشمهكان
ئاوه یا ڕۆحى ڕِهوانى چهشمهیى حه‌یوانته
ئاوه یا نووره له عهكسى خۆر كه ئه‌بریسكێته‌وه
ئه‌هلى حیكمه‌ت وا ئه‌زانن دوڕِهكانى كانته
گوڵگوڵى سور و سپى خاڵخاڵى خاكى ڕِهش ئه‌ڵێى
پۆدره‌ى ڕِوخسار و سورمه‌ى ڕِشتنى چاوانته
عاشقى رڕهنگى خه‌زانى تۆیه بۆیه دێ به‌هار
فه‌سلى هاوین گه‌رمه مه‌یلى به‌فره‌كه‌ى زستانته
بۆ چى ئه‌نبارى زه‌خیره‌ى كائنتانه شاره‌زوور
شه‌هر بازار خوانى میوانه له‌به‌ر میوانته
باسى میوه‌ى تۆ ئه‌كه‌م بۆیه قه‌ڵه‌م هاتۆته به‌ر
به‌سته‌كانم بستهیى ئه‌هلى دڵ و عرفانته
بۆ ئه‌مه‌ى جارێ به سهرهتاپێ نه‌نێم ئه‌فكارى من
یا به‌سه‌ر رڕۆیشتنه یا سه‌ر به‌سه‌ر هجرانته
پڵپڵهى پشتینى زێرڕینى حه‌بى قه‌ومى كورد
زر زرهو پشتینهیى به‌ردینى قهدشاخانته
پۆیه سیروان و زه‌رب بۆ شاڵى چۆغه‌و ڕانكت
وه‌ك حه‌ریر دجلهى جه‌زیره با ئه‌ده‌ى بۆتانته
دوایین نوێکردنه‌وه (هه‌ینی، 22ی ره‌زبه‌ری 1390ی هه‌تاوی. کاتژمێر: 06:39)
کاریکاتۆر

ئه‌م کاریکاتۆرانه‌ی له‌م ماڵپه‌ڕه‌دا له هونه‌رمه‌ندانی کورد ده‌کێشرێنه‌وه به واتای سووکایه‌تی کردن یان بێبایه‌خ کردنی که‌سایه‌تی و هونه‌ره‌که‌یان نییه به‌ڵکوو وه‌ک له‌ناو هه‌موو گهلانیتر باوه، ته‌نیا شۆخی کردنێکه و خۆ به نزیک زانین له وانه. ته‌واوی هونه‌رمه‌ندان جێگه‌ی ڕێزن و قه‌دریان له‌سه‌ر چاومانه. هیوادارین پێشه‌کی لێمان ببوورن و دڵیان ئاوه‌ڵا بێت.
مامۆستا حه‌مدی
ناوى ته‌واوى «ئه‌حمه‌د به‌گ»ه و نازناوی شێعرى «حه‌مدى»یه و كوڕِى فه‌تاح به‌گى حاجى ئیبراهیم به‌گى مه‌حمود به‌گى ساحێبقرانه. له‌ساڵى 1878 له‌شارى سلێمانى هاتۆته دنیاوه، بۆ ئه‌م مێژووه‌ش باپیرى پارچه ههڵبهستێكى داناوه...
حه‌مدى شاعیر، هه‌ر له منداڵییه‌وه ده‌ستى به خوێندن كردووه له قوتابخانه‌ى سه‌ره‌تایى ڕِوشدییهى سه‌ربازى و له مزگه‌وته‌كانى شارى سلێمانى خوێندوویه‌تى و تا دوا قۆناغى ئه‌وكاتى خوێندنه‌كه‌ى هه‌ر یه‌كه‌م بووه. جێگه‌ى باس كردنه شاعیرى به‌ناوبانگ «مسته‌فا به‌گى كوردى» مامى بووه و «ئه‌وڕه‌حمان به‌گى سالم» ئامۆزاى باوكى بووه، بۆیه ڕِهنگه حه‌مدیش به هۆى كاریگه‌رى ئه‌وانه‌وه بووبێته ئه‌و شۆرِه سواره‌ى شێعرى كوردى. به‌پێى سه‌رچاوه مێژووییه‌كان، حه‌مدى یه‌كه‌م شێعرى له‌ساڵى 1892 داناوه و ئه‌وكات ته‌مه‌نى 14 ساڵان بووه. حه‌مدى له‌ساڵى 1936 به‌هۆى نه‌خۆشى دڵه‌وه كۆچى دوایى کرد و له گردى سه‌یوان به خاك ئه‌سپێردرا.
| کۆ: | 88,901 |
| ئه‌و ڕۆ: | 2 |
| دو ێـنـێ: | 164 |
| ناڤینی ڕۆژانه: | 180.30 |
| زۆرترینی ڕۆژ ێک: | 723 |


